بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بایدن لە کاتی پێشوازیکردنی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن تەنانەت بە یەک وشە باسی ئێرانی نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ بایدن سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لە دژی ئێران وتووێژ دەکات.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی تەمموزی 2022 بە سەردانێکی فەرمی و لە یەکەم سەردانیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە تەل ئەبیب./.