بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ یەکەم جار لەم پۆستەیدا 13 تا 16 ی تەمموز سەردانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات.
حازم قاسم وتەبێژی حەماس وتی کە سەردانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لە سەر حسێبی گەلی فەڵەستینە.
ناوبراو وتی کە ئامانجی سەردانەکەی بایدن پاراستنی پرۆژەی زایۆنیستییە لە ڕێگای دووبەکەرکی نانەوەی زیاتر لە ناوچەکە و پێکهێنانی بەرەی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزە خۆڕاگرەکانی جیهانی ئیسلام.
وتەبێژی حەماس لە درێژەدا وتی: بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئامانجی سەردانی سەرجەم سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە بووە، پێکهێنانی هاوپەیمانیی سەربازی کە تەل ئەبیب بەشێکی بێت و هەروەها پەرەپێدانی پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، مەترسییەکی ستراتیژییە لە سەر دۆسیەی فەڵەستین و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ناوبراو داوای یەکڕیزیی لە وڵاتانی ئیسلامی و لایەنە جیاجیاکانی دژبەری سیاسەتەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی خۆڕاگریی کرد./.