بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە OHCHR ڕۆژی سێ شەممە 12 ی تەمموز ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا لە 24 ی شوبات، زیاتر لە 5 هەزار کەسی سڤیل لەو وڵاتەدا کوژراون کە ڕەنگە ئامارە ڕاستەقینەکانیش لەمە زیاتر بێت.
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەیان چاودێری لە ئۆکرانیادا هەیە، لە نوێکردنەوەی ئاماری هەفتانەی خۆی ڕایگەیاند کە 5024 کەس لەو وڵاتەدا کوژراون و 6520 کەسیش بریندار بوون./.