بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل کەریم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بەڵێنی ئەوەیدا کە دۆخی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان ئەمساڵ باشتر لە ڕابردوو دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە سەدا 20 تا 25 ی بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن خەڵکەوە بەراورد بە هاوینی ڕابردوو، وتی کە وەبەرهێنانی کارەبا لە ساڵی ڕابردوو 21 هەزار مێگاوات بووە و هاوینی ئەمساڵ 3 تا 4 هەزار مێگاواتی دیکە بە وەبەرهێنانی کارەبا زیاتر بووە.
عادل کەریم وتی: ڕێژەی هاوردەی گازی سرووشتی لە ئێران گەیشتووەتە 240 ملیۆن پێی سێجای ڕۆژانە بەڵام عێراق پێویستی بە 250 ملیۆن پێی سێجا هەیە.
سەرپەرشتیاری وەزارەتی کارەبای عێراق وتی: لم ماوەیەدا یەک ملیار و 649 ملیۆن دۆلار قەرزی هاوردەی گاز دراوەتەوە بە ئێران و هیچ قەرزێکی ڕابردووی ئێران لای عێراق نەماوە و ئێستاش بە شێوازی مانگانە پارەی هاوردەی گاز دەدرێتە ئەم وڵاتە.
وتیشی کە بۆ دابینکردنی پێداویستیی کارەبا پێویست بە وەبەرهێنانی 35 هەزار مێگاوات هەیە و بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجەش دەبێت بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێت./.