بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشەر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئەردەن وتی کە ئەمان پێشوازی لە پەیوەندییەکی تەندرووست لە گەڵ ئێران دەکات.
ناوبراو بە کەناڵی بی بی سی عەرەبیی ڕاگەیاند کە ئەردەن وەک هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی سەیری ئێرانی نەکردووە.
وتیشی کە ڕەوتی هەڕەشەکانی ئێران لە دژی وڵاتانی دراوسێ دابەزیوە و ئەمەش جێی ڕەزامەندی ئێمەیە.
سەرۆک وەزیرانی ئەردەن هەروەها وتی کە پەیوەندییەکی تەندرووستمان لە گەڵ ئێران دەوێت وەک چۆن کە پەیوەندییەکانی ئەردەن و سعوودیەش پەیوەندییەکی مێژوویی و بەربڵاوە./.