بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی بەرپرسی پێشووی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قاهیرە وەک باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە لە لوبنان دەستنیشان کرا.
ناوبراو شوێنی سەید محەممەد جەلال فیروزنیا ی گرتووەتەوە کە لە ساڵی 2018 تا ئێستا باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەیروت بووە.
ئەمانی 9 ساڵ لە چالاکی دیپلۆماتیکی خۆیی لە میسر بە سەر بردووە و پێشتریش جێگری بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە.
موجتەبا ئەمانی پێش سەردانیکردنی لوبنان بۆ دەستپێکردنی کارەکانی، لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە و جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان تاران و بەیروت کردەوە./.