بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 9 ی تەمموزی 2022 لە وەڵامی تەلەفوونی مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە گەلی فەڵەستین کرد.
هەر دوو لا لەو وتووێژەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
بەرهەم ساڵح جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها بە پێویستی زانی هەنگاوی هاوبەش و کاریگەر بۆ کۆتایی هێنان بە ئێش و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و مسۆگەربوونی ئامانجەکانی ئەوان جێبەجێ بکرێت./.