بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەید شوهەدا (ع) ی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەواڵی لەناوبردنی تیمێکی چەکداری تیرۆریستیی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەو بڕیارگەیەدا هاتووە:
بە ناوی خودا
بۆ ئاگاداری گەلی قارەمان و خاوەن شەهیدی ئێرانی ئیسلامی. بە یارمەتی خودای گەورە، تیمێکی چەکداری تیرۆریستی کە ویستی دزەکردن لە سنورەکانی باکوری ڕۆژئاوا و جێبەجێکردنی کردەوەی تێکدەرانەیان لە ناوخۆی ئێران هەبوو، لە سنورەکانی قەزای سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە بۆسەی هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەید شوهەدا (ع) ی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنوری.
لەو هەڵمەتە سەرکەوتووانەدا، تیمە تیرۆریستییەکە بە تەواوی لەناو برا و دەست بە سەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەواندا گیرا.
شایانی ئاماژەیە کە لەو هەڵمەتەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی نەگەیشتووە./.