بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە بیست و حەوتەمین سەردانی پارێزگاکان لە کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 8 ی تەمموزی 2022، بە یاوەری ژمارەیەک لە وەزیران و کاربەدەستانی کابینەکەی گەیشتە شاری سنە.
ناوبراو پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی سنە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە هێزی مرۆڤی گەنج و کارامە و خوێندەوار بە سەروەت و سامانێکی گرنگی پارێزگای کوردستان دادەنرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە کوردستان لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا زیاتر لە 5 هەزار شەهید و 9 هەزار کەمئەندامی هەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: کوردستانییەکان ساڵانێک سەرەڕای دوژمنایەتی نەیارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە هەر ناوچەکە ڕوبەڕوی ئەوان وەستانەوە و لە وڵاتی ئێران وەک پارێزگایەکی خاوەن کەلتور و شارستانیەت دەناسرێن و ئەم پێگەش پیشاندەری مێژووی پڕبایەخی کوردستانە./.