بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی زایۆنیستیی جۆئیش کرۆنیکل لە سەر زاری نۆرمان ڕۆڵ لە بەرپرسانی باڵای پێشووتری سی ئای ئەی ڕایگەیاندووە کە ئێران ویستی درووستکردنی چەکی ناوەکیی نییە بەڵام بە هەڕەشە دەیەوێت لە دانوستانەکاندا کارتی گوشاری دیپلۆماسیی بە دەستەوە بێت.
نۆرمان کە ماوەی 34 ساڵ لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بەرپرسیاریەتیی سەبارەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە، یەکێک لەو کەسانەیە کە بە ئەندازیارانی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران لە سەردەمی باراک ئۆباما دەناسرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە واشنتن هەندێک لەو بڕوایەدان کە ڕێگاچارەی دۆسیەی ئێران هاوکاری و بازرگانییە.
ئەو بەرپرسەی پێشووتری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە ئاماژە بە توانا سەربازییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاندووە کە ئەوان دەتوانن بە درۆن و مووشەک ئیسرائیل بکەنە ئامانج، تا بگاتە سعوودیە و ئیمارات./.