بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆری سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، وتی: وەک وڵاتێکی قوربانیی دەستی تیرۆریزم کە سەرکردەکانی گەورەی لە لایەن تیرۆریستانەوە لە دەست داوە، لە نزیک و بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵی تیرۆری شینزۆ ئابێ دەکەین.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکات.
شینزۆ ئابێ تەمەن 67 ساڵە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، ئەمڕۆ هەینی 8 ی تەمموزی 2022، لە میانەی وتارێکی لە شاری نارا بە تەقەی کەسێک تیرۆر کرا و پاش ماوەیەکی کەم گیانی لە دەست دا.
ئابێ وەک سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی ژاپۆن چالاکی کردووە./.