بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پێشوازیکردنی مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینی لە بەنی گانتس وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری ڕاموڵڵا ئیدانە کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکاریی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی لە گەڵ داگیرکارانی زایۆنیست لە دژی هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا، جەختیکردەوە کە پێداگری لە سەر پەیوەندییەکان و کۆبوونەوە ئەمنییەکان خزمەتکردنە بە بەرژەوەندییەکانی دوژمن و پیلانەکانی و دەستی دوژمن بۆ بەردەوامی تاوان و دەسدرێژی لە دژی گەلی فەڵەستین کراوەتر دەکات.
وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: بەردەوامی پەیوەندی لە گەڵ دوژمن کە لە ئاستی نیشتمانیی فەڵەستین بابەتێکی قەدەغەکراو و تاوانبارانەیە، ڕێگرییە لە گەیشتنەوە بەو یەکڕیزییەی کە گەلی فەڵستین بانگەوازی بۆ دەکەن و ئازادیخوازەکانی جیهانی ئیسلامی هیوایان پێی هەیە.
سەرچاوەکانی هەواڵ پێنج شەممە ڕایانگەیاند کە وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاموڵڵا لە گەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کۆبووەتەوە./.