بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موحی ڕەخنەی لە بەردەوامی بێدەنگیی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی تورکیا و هاودەستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ داگیرکارانی تورک گرت و وتی: ئاشکرایە کە لە نێوان داگیرکارانی تورک و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و هاودەستی هەیە و هیچ کات تاوان و دەسدرێژییەکانی حکومەتی تورکیای لە دژی هاووڵاتیانی بێ تاوانی کورد ئیدانە نەکردووە، ئەمەش بۆ ئەو پەیوەندییە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێمی بە تورکیاوە گرێداوە و پیشاندەری بەرژەوەندی تەسکی گرووپ و حزبێکە لە بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و تەنانەت خەڵکی کورد.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە بێدەنگیی بەغدا لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی تورکیا، وتی: حکومەتەکەی مستەفا کازمی بە هۆی لاوازی و نەبوونی ئیرادەی ڕوبەڕوبونەوە لە بەرامبەر ستەمکاریی تورکیا تەنیا بەیاننامەیەک دەردەکات کە ئەویش جێی شەرمەزارییە و لە هیچ کارتێکی گوشاری عێراق بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی دوژمنکارانەی تورکیا کەڵکی وەرنەگرتووە.
وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵا وتی کە ئەم هەڵوێستەی حکومەتی عێراق لادانە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و ئەمەش وا دەکات لە لایەن پەرلەمانەوە لێپرسینەوەی لێبکرێت.
محەممەد موحی وتی: عێراق کارتی گوشاری زۆری لە بواری ئابوری، بازرگانی، ئەمنی و دیپلۆماسی هەیە، تورکیا بەرژەوەندی زۆری لە عێراق بە تایبەت لە بواری ئابوریدا هەیە، لە ئەگەری کەڵک وەرگرتن لەم کارتانەش، تورکیا ناتوانێت عێراق و سەروەریی لە بەرچاو نەگرێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: بابەتێکی گرنگ، مافی گەلی عێراق و خۆڕاگریی ئەوانە لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی تورکیا، خۆڕاگری عێراق توانای ئەوەی هەیە زیان بە سوپای تورکیا بگەێنێت و ناچار بە پاشەکشەی بکات، وەک چۆن کە سوپای داگیرکاری ئەمریکای لە کۆتایی ساڵی 2011 ناچار بە شکست و کشانەوە لە عێراق کرد./.