بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێنری کیسنجەری 99 ساڵە لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێویستی بە سەرکردەی باشتر هەیە.
ناوبراو کە لە ساڵانی 1969 تا 1975 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بووە و هەروەها وەک پەنجا و شەشەمین وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش چالاکی کردووە، لە دۆخی ئێستای وڵاتەکەی و سەرکردەکانی ڕەخنەی گرتووە.
کیسنجەر لە چاوپێکەوتنی Usatoday وتی کە بە بۆچوونی من ئەمریکا پێویستی بەوە هەیە سەرکردەی باشتر لە ئێستای هەبێت.
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنەدا شەڕی ساردی دووەمی بە مەترسیدارتر ناو برد و وتی کە چین سەرچاوی ئابوری زۆری هەیە و خاوەن تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووە، چاوەڕوانیش ناکرێت چین ببێتە بەشێک لە سیاسەتی ڕۆژئاوا./.