بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیتەکانی خۆڕاگری فەڵەستین ڕایگەیاندووە لە ڕەفیق ڕیاز ڕەفیق غەنام ئەمڕۆ چوارشەممە 6 ی تەمموزی 2022 بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە گوندی جەبەع سەر بە ناوچەی جنین شەهید کراوە.
دوێنێش گەنجێکی دیکەی فەڵەستینی بە ناوی ئەحمەد حەرب عەیاد لە دانیشتووانی کەرتی غەززە کە سەردانی تولکەرم لە باکوری کەرتی خۆرئاوای کردبووە لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بریندار کرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
هەر ئەمڕۆ 40 فەڵەستینی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی خۆرئاوا دەستبەسەر کران.
چەند مانگێک دەبێت کە ناوچەکانی کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت شاری جنین بوونەتە شوێنی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە فەڵەستینییەکان بە تایبەت گەنجان، شەهید و بریندار کراون./.