بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی لە چاوپێکەوتنی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، جەختی لە سەر گرنگی چالاکی دیپلۆماسی لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکانیان لە بوارە جیاجیاکان لە پێناو بەرژەوەندی هەر دوو گەلی دراوسێ تاوتوێ کرد.
گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنە بووە./.