بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل کەریم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە وێستگەی میسان کە ڕۆژی یەک شەممە بە فەرمی کراوەتەوە، ڕۆڵی لە زیاتربوونی وەبەرهێنانی کارەبادا هەیە و بە تایبەت لە دابینکردنی کارەبای پارێزگای میسان یارمەتیدەر دەبێت.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی کارەبای عێراق لە گەڵ وەزارەتی نەوت بۆ گەیشتن بە سەرچاوەکانی گاز هاوکاری بەردەوامی هەیە و گرێبەستەکەی عێراق و کۆمپانیای توتاڵی فەرەنساش دەبێتە هۆی دابینکردنی 600 پێی سێجار گازی پێویستی وەزارەتی کارەبا.
عادل کەریم وتی کە عێراق هێشتا توانای دابینکردنی تەواوی گازی پێویستی خۆیی نییە و تا 5 ساڵی داهاتوو دەبێت گاز هاوردە بکات.
وتیشی کە لە ئێستادا 23 تا 24 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت بەڵام بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، عێراق پێویستی بە وەبەرهێنانی 35 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە./.