جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

ژنانەنووسی لە ئەدەبیاتی کوردیدا / نینا کەریمی

ته‌مموز 4, 2022
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – نینا کەریمی نووسەر ئەم وتارەدا کە ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردۆتەوە باس کە چەمکی زمانی ژنانە و ژنانەنووسی دەکات و ڕەهەندە جیاوازەکانی لێکدەداتەوە.

پێشەکی:

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

چەمکی زمانی ژنانە و ژنانەنووسی لە حەفتاکاندا و پاش بڵاوبوونەوەی کتێبی ”ژوورێک بۆ خۆت” لە نووسینی ”ڤیرجینیا وۆڵف” ، لە ئەوروپادا سەری هەڵدا و گەشەی سەند و هەرچەند کە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوادا بە یەکێک لە بابەتە فەرامۆشکراوەکان هەژمار دەکرێت، بەڵام هەنووکە یەکێک لە جدیترین داڵغەکانی ژنە نووسەرانی وڵاتە ڕۆژهەڵاتییەکانە.

زمانی ژنانە پتر لەوەی کە باس لە بەکارهێنانی زمان بە شێوازە گشتییەکەی (چنین و هەڵبژاردنی وشەکان) بکات، جیهانبینییەکی تایبەت بە ژنان دەخاتە بەر باس. وۆڵف وەکوو یەکێک لەو کەسانەی بوێریی ئەوەی هەبووە بۆ یەکەم جار لەو بارەیەوە قسە بکات لە کتێبەکانی ”سێ‌گینی” و ”ژوورێک بۆ خۆت”دا بە وردی پێداچوونەوەی لەسەر جیاوازیی نێوان جیهانبینیی ژن و پیاو کردووە. جگە لەمەش ڕخنەگرانی هان داوە تاکوو بە شێوازێکی تایبەت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەدەبیاتی ژنان بکەن و بە دۆزینەوەی تایبەتمەندییە دووبارەبووەکان، لە هۆکاری جیاوازیی ڕوانگەی نووسەرانی ژن و پیاو تێ‌بگەن. ئامانج لە نووسینی ئەم وتارە شیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییانە لە ناو نووسراوەکانی ژنانی چیرۆکنووسی کورددا بووە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش دوو کۆمەڵە چیرۆکی ”عاشقەکەی من ژنی هەبوو/ ۲۰۲۰/ چاپەمەنی گوتار”  لە نووسینی ”ڤیدا قادری” و ”زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە/ ۲۰۲۱/ چاپەمەنی ماد” لە نووسینی ”خەدیجە جاوید” خراونەتە بەر باس.

باسە سەرەکییەکان:

وۆڵف لەو بڕوایەدا بوو کە ژنان و پیاوان تەنانەت ئەوکاتەی وا سەیری شتێکی یەکسان دەکەن، تێگەیشتنێکی جیاوازیان سەبارەت بەو شتە هەیە؛ بۆ نموونە: لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ وێنەی زانکۆیەکدا، ڕەنگە لە هزری ژنێکی خوێندەواری هاوسەردەمی وۆڵفدا کە لە ماڵەوە و لە ژێر چاودێری مامۆستای تایبەتیدا پەروەردە کراوە، تەنها چۆنیەتی چنینی مێز و کورسییەکان وێنا بکرێت بەڵام لە هزری ئەو پیاوانەی کە لەو کەشەدا خوێندوویانە و لە ڕووداو و بەسەرهاتەکانیدا بەشدارییان کردووە، بە هۆی وە بیر هێنانەوەی بیرەوەرییەکان، گێڕانەوەیەکی زەینی دێتە ئاراوە. لە ڕاستیدا ئەزموونی لە دەرەوەی ماڵ بوون و تاقیکرنەوەی شتە نوێیەکان ئەو هەلەی بە پیاوان بەخشیوە کە ئەندێشە و بیرکردنەوەیەک تێکەڵ بە بیرەوەرییان هەبێت لە حاڵێکدا کە ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوە کورتخایەنەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگە و ئامێرە نوێیەکاندا دەرەفەتی قووڵبوونەوەیان دەست نەکەوتووە. هەر بۆیە لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، ژنە نووسەرێکی ئەو سەردەمە تەنها ڕۆ چووەتە ناخی خۆیەوە، یان ئەوپەڕی دەستی کردووە بە خەیاڵپەروەرییەکی دوور لە ڕاستی و هەر ئەمەش قووڵایی و ڕاستگۆیی دەقی ژنانەی خستووەتە ژێر پرسیارەوە؛ ڕێک وەکوو قسەکردن سەبارەت بە بیرەوەرییەک کە هەرگیز ڕووی نەدابێت.

کەواتە زۆر ئاساییە کە ژنان بۆ تێگەیشتن و باس کردن لە دنیایەک کە تێیدا دەژین، وشەیەکی ژینراو و پڕبەپێستیان  نەبووبێت، چونکە بە هۆی کەمئەزموونی لە بەشداریکردن لە کۆمەڵگە و دەربڕینی هەستەکانیان، دەسەڵات و بڕشت و وشەگەلێکی کەمتریان هەبووە بۆ بەکارهێنان. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بابەتەش نەبوونی مێژوویەکی نووسراوە بۆ ژنان؛ مێژووی ژنان پشتی بە یادگەی بیستراو و وتراوی ئەوان بەستووە، چونکە لەبەر هەندێ هۆکار بۆ نموونە نەبوونی ژوورێک بۆ خۆیان، بەهەند وەرنەگیران لە لایەن کۆمەڵگاوە، هەروەها باو بوونی پێناسەی ئافرەتی باش و ئافرەتی خراپ، درەنگتر لەوەی وا پێویست بووە دەستیان بە نووسین کردووە. هەر ئەمەش ڕێگەی بۆ نووسەرانی پیاو خۆش کردووە تاکوو وێنەیەک لە ژنان ئاراستە بکەن کە لەگەڵ خودی ڕاستەقینەیان یەک ناگرێتەوە، بەڵام دواتر بووە بە هۆی دروستبوونی نەریتێکی ئەدەبی و تەنانەت شێوازێکی ڕەفتاری کە خودی نووسەرانی ژنیش لە یەکەم ئەزموونی نووسینیاندا، ئەو نەریت و شێوازەیان پەیڕەو کردووە و هەر ئەوەشیان بەرهەم هێناوەتەوە. هەڵبەت جۆری دەستپێڕاگەیشتن و پەیوەندیی پیاوان لەگەڵ ژنانی هەر کۆمەڵگەیەکەکیشدا ڕۆڵێکی تایبەتی لە نووسین و پێناسەکردنی ژنانی ئەو وڵاتەدا هەبووە؛ بۆ نموونە وۆڵف لە کتێبی ”ژوورێک بۆ خۆت”دا  سەبارەت بە پیاوان دەڵێت:”ئەوان بۆ نووسینی ژنە خزمەتکارێکی ڕەشپێست، سەرەتا پێویستە ئەو خزمەتکارە بیگەیەنن بە ئاستی کۆنتێس یان شازادەیەک”. چونکە نووسەرانی ئەو سەردەمە تەنها لەگەڵ چینی بۆرژوا و خوێندەواردا هاتوچوویان هەبووە، هەر بۆیە لە ڕۆمانەکانی سەردەمی کلاسیکدا تەنها ژنانی چینی سەرەوەی کۆمەڵگە و دەسەڵاتداران، گرنگیییان پێدراوە وەکوو ”ئاننا کارێنینا”ی ”تۆلستۆی”. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بۆ نموونە لە ئێراندا ئەو ژنانەی بۆ یەکەم جار دەبن بە سۆبجێکتی چیرۆکەکان: سواڵکەرەکان، ژنانی دڵڕفێن و تەفرەدەر، مردووشۆرەکان و سۆزانییەکانن چونکە تەنها ئەم چینە توانیویانە لە دەرەوەی سنووری ژوورەکانیان، بەرسەرهاتێکییان بۆخۆیان هەبێت و لە هەمان کاتیشدا دەستی نووسەریان پێ ڕابگات. بۆ نموونە یەکەم ژنێک کە لە ئەدەبیاتی گێڕانەوەیی ئێراندا دەر دەکەوێت “عەلەویە خانم” لە نووسینی ”سادق هیدایەتە” کە بە ژنێکی لەشفرۆش هەژمار دەکرێت.

 لە زۆربەی ئەم بەرهەمانەدا، پۆلینبەندیی ژنی باش و ژنی خراپ بەردەوام بەرهەم دێتەوە. ژنی باش وەکوو ژنێکی فیداکار و لەخۆبردوو کە هەموو ژیانی خۆی فیدای ئەندامانی بنەماڵەکەی، کە زۆر کاتیش ئەمەگناس نین، دەکات تاکو ئەوان (بەتایبەت نێرینەکان) بگەن بە ئاواتەکانی خۆیان وەکوو ”دایکی”ی ”ماکسیم گورکی” ، هەروەها ژنی خراپ واتە ژنێک کە بە دوای حەز و ویستەکانی خۆیدا دەڕوات هەر بۆیە دەبێت بە هۆکاری هەڵوەشانەوەی بناغەی ژیانی خۆی، بنەماڵەکەی و لە ئەنجامدا کۆمەڵگەش، بۆ نموونە ”ئاننا کارێنینا”.

 لە لایەکی دیکەشەوە پەیوەندییەکی دوولایەنە لە نێوان نووسەر و کۆمەڵگەدا بوونی هەیە؛ واتە ئەو نووسەرەی وا لە چوارچێوەی باوەڕی زاڵ و قایمی پیاوسالارانەدا گەشەی کردووە، ئێستا بە قبوڵکردنی ڕۆڵی باڵادەستێکی لێزان و ڕێکخەرێکی دڵسۆز و جێی متمانە، بێ ئەوەی لەو ڕەوتەی کە تاکوو ئێستا بە سەر کەلتوورەکەیدا زاڵ بووە بکەوێتە گومانەوە، دیسانەوە هەر ئەو سیکلە پڕ لە کەموکۆڕییە بەرهەم دەهێنێتەوە و ئەمجارە خوێنەریش دوای دەکەوێت.  هاوکات ئەگەر نووسەرێک بە هۆی ئاشنابوون بە کەلتوورەکانی تر یان هاتوچوونێکی ڕووناکبیرانە، دیمەنێکی جیاوازی لە ژن پیشان دابێت، کۆمەڵگه هەر لە چوارچێوەی لێکدژی (سۆزانی / پیرۆز)دا لێکدانەوەی بۆ کردووە و هەڵیسەنگاندووە. وەکوو ”مادام بواری” لە نووسینی ”گوستاڤ فلۆبەر.”

دواهەمین خاڵی گرنگ جۆری ڕۆڵوەرگرتنی ژنانە لە چیرۆکەکاندا، کە بێ جیاوازی بەردەوام لە پەیوەندی لەگەڵ پیاواندا پێناسە کراوە. لەم ساڵانەی دواییدا فرەچەشنیی ڕۆڵی ژنان لە ئەدەبیاتی داستانیدا، نەک تەنها بە هۆی ڕۆڵگێڕانی کۆمەڵایەتی ئەوانەوە، بەڵکوو بە هۆی هاتنی کۆمەڵێکی زۆر لە ژنانی نووسەر بۆ ناو دنیای ئەدەبیات ڕووی داوە. ژنانێک کە ڕووبەڕووی دنیایەکی گەورەتر بوونەتەوە و بڕیارە لە ڕوانگەی خۆیانەوە قسە بکەن.

بە پێ ئەو شتانەی وا باسمان کرد ئەگەر بمانەوێت ئەو بابەتانەی وا جێگەی سەرنجی ژنانن و لە نووسینەکانیاندا بەردەوام دووبارە دەبنەوە، پۆلینبەندی بکەین دەتوانین بە کورتی ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:

قەیرانی شوناس:

ژنە نووسەرەکان بێ پشتبەستن بە هیچ مێژوویەکی نووسراو یان نەریتێکی ئەدەبی، هەوڵ دەدەن خۆیان بنووسنەوە. ئەوە شتێکی سروشتییە کە ئێستا کە لە میانەی مێژوودا بە خۆ هاتوونەتەوە و ڕووبەڕووی زللەی زانیاری بوونەتەوە، بە دوای ئەوەدا بچن کە ئاخۆ کێن و چین؟ ئەوان پێویستە سەرەتا تاکێتیی خۆیان بە دەست بهێننەوە و بەدەست هێنانەوەی تاکێتی بڕێ جار تا چەند جیل دواتریش دەخایەنێت. هەر ئەم بابەتەش بووە بە یەکێک لە سەرەکیترین بابەتەکانی چیرۆکی ژنان و تەنانەت دەشتوانین بڵێین لە ناو چیرۆک و نووسینەکانی ئەواندا، زۆرترین ڕێژەی دووبارەبوونەوەی هەیە. کەواتە نووسینەکانی ژنان زۆر شوناس‌تەوەرن و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی مێژووی بینراو و بیستراوی دایک و داپیریانەوە، کە ئەویش لە ژێر مەترسیی لەبیرچوونەوە و چەواشەبووندایە، شوناسی لەیادکراوی خۆیان بدۆزنەوە. یەکێک لە شاکارەکانی ئەم بوارە ڕۆمانی ”بەرەو فانۆسی دەریایی” لە نووسینی ”ڤیرجینیا وۆڵف”ە. لەو نموونانەش کە لەم وتارەدا لێکۆڵینەوەمان لە سەر کردوون دەتوانین بەم بابەتانە ئاماژە بدەین:

”ئەی بە ڕاست من بۆچی دەژیم؟… دایکت بە دەنگێکی بەرز و بە لەحنێکی تەوساوییەوە دەڵێت: ئەوە دیسانەوە بیری گەمژانە هات بە مێشکتدا؟ ڕادەچڵەکێیت. نا کەس لەوێ نییە و دەنگی دایکت تەنیا خەیاڵێکە و گاڵتە بە عەقڵت دەکات. دیسانەوە ئەو ڕستەیە دووبارە دەکەیتەوە: بیانووی من چیییە بۆ ژیان؟” (بیانوو، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل١٠٠)

” دیمەنی دەرێ زیاتر لەوەی بێزارکەر بێت بێواتایە! بەردەوام وا دەکا لە خۆت بپرسی: من کێم؟ بۆ لێرەم؟ لە چی ڕام کردووە؟ بۆ کوێ دەچم؟ چیم بە سەر دێت؟” (کەسێک تەشتێک ئاو نخوون دەکاتەوە، زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە، ل٣٩)

جەستە:

لە سەردەمی ”شەهرزاد”ەوە ژن بەردەوام لە ڕێگەی سێکشواڵیتەوە و تەنها لە ڕێگەی باسکردن لە سەر جەستەی توانیویەتی قسەی خۆی بکات. جەستە فاکتەری سەرنجڕاکێشان و لێسەندنەوەی دەسەڵاتی ئەو بووە؛ ڕێگریکەر و ڕێکەرەوە، هۆکاری غەزەب و ڕەحمەت، هەبوون و نەبوون و ڕێزگرتن و سووکایەتیپێکردنە. هەموو شتێکی ژن پەیوەندیی بە جەستەیەوە هەبووە. ژن لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکانی جەستەیەوە پێناسە کراوە و ڕۆڵی لاوەکیی وەرگرتووە. هەر بۆیە ناتوانین بێ لەبەر چاوگرتنی جەستەی ژن، باس لەسەر سوبجێکتیڤیتەی ژنان بکەین. یەکێک لە بەرچاوترین بەرهەمەکان لەم بوارەدا کتێبی “ژنانی ئەلجەزایر لە شوقەکانیاندا”یە لە نووسینی ”ئاسیە جەبار”.

بەڵام جەستە لە بەرهەمی ژنە نووسەرانی کورددا لە ڕێگەی دوو ڕووانگەی ناڕەزایی دەربڕین و ئێرۆتیکەوە لە گێڕانەوەدا دەر دەکەوێت.

”قورسە زۆر قورسە لە شوێنێکتدا هەست بە ئازار بکەیت، بەڵام نەتوانی دەستی پێوە بگریت و بیشیڵێیت” (من هێشتاش هەر هەم، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل ٣٥)

” دەبێ ڕووت بمەوە و خۆم بدەمە دەست ئاو و خۆم لە ڕابردوو، لە پاشماوەی وجوودی ئەو، لە بۆنەکەی کە وەکوو مردووشۆرخانە بە مەڵاشوومەوە نووساوە، پاک بکەمەوە، شوێن پەنجەی لە سەر جەستەی کزم بە جێماوە. حەز ناکەم سەیری خۆم بکەم. چاو دادەخەم! دەترسم سەیری ئاوێنە بکەم کەسێکی تر ببینم! بە گۆشتەزوونی برینەکانمدا خۆم دەبینمەوە…” (کەسێک تەشتێک ئاو نخوون دەکاتەوە، زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە، ل ٣٥)

” نەختێک سەیرم کردی و هاتمە سەر ڕانت پەنجەکانم لە سەر پیتەکان دانا. لێوت نووساند بە نەرمەورووژێنەکەی گوێمەوە و چرپاندت بە گوێمدا: بیڵێم؟ بە بەر کەوتنی لێوت و نەرمی گوێم ڕاچڵەکیام، تەزوویەکی ئارامبەخش بە سەرتاپای جەستەمدا هات و مووی جەستەم گرژ بوون بەڵام خۆمم لێی گەێل کرد و گوتم: ها؟ ئا. ئا. بیڵێ”. (سێو بوو یان هەنار، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل ١٧)

سروشت:

سروشت یەکێک لەو بابەتانەیە کە ژنان زۆر حەزیان لێیەتی، چونکە هێشتا نادادوەری و جیاوازی دانان تێیدا سەری هەڵ نەداوە، لە لایەکی دیکەشەوە پێ دەچێت ژنان ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئیستیعارییان لەگەڵ سروشتدا هەبێت چونکە لە بەرهەمی ژناندا بەردەوام گیانبەخشین بە سروشت دەبیندرێتەوە. وەکوو یەکێک لە بەرهەمە بەرچاوەکانی ئەم بوارە دەتوانین ئاماژە بکەین بە ڕۆمانی ”دیوار” لە نووسینی ”مارلێن هاوسهۆفەر”.

لەو نموونانەش وا لێکۆڵینەوەمان لە سەر کردوون دەتوانین ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە بدەین:

” دایکم گەنمی چاندووە و پازدە ڕۆژە دیوێکی بە پەتوو تاریک کردووە و هەموو سپێدەیەک، بەر لە خۆرهەڵات، بە دەستی بە دەستنوێژەوە ئاوی لێ دەپژێنێ. بە زیکر و تەلیلە و سەڵەوات نێوی ئایش و فاتمانی لێ دێنێ و گەنمەکان پیرۆز و موبارەک دەکات” (دایکم گوڵە گەنمەکان موبارەک دەکات، زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە، ل ٦٦)

”توند چنگم  بە داوێنی دایکە نوقڵێی زەویدا گرت! چنگم بە خۆڵی کۆڵان و گەڵا هەڵوەریوەکانی دار گوێزەکەدا گرت و لە دڵمەوە هاوارم کردە: دایکە زەوی! منداڵەکان چوونە کوێ؟ بۆ نایەنەوە؟” (نیگای هەشتەم، زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە، ل ١١)

”ئارەزوو لە سەر چڵووکی دارتووەکەوە هاواری کرد: کاکە نازانی ئێرە چەند تووی گەورە گەورەی لێیە! دایکم بە تووڕەییەوە هاواری کرد: وەرە خوارێ کچە، بنت دەپژێ”. (بەرد دەبارێت، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل ٧٥)

”باسی باخ هەنارت دەکرد و بە هەڵەدا چووبووی و وابزانم لەو تاریکییەدا نەتبینیبوو و سێوەکانت بە هەنار هاتبوونە پێش چاو و بە هەموو هێزتەوە دەتگوشین و چاوەڕێ  بووی شەق ببات و ئاوی هەنار بپرژێتە سەر بنمیچ و ڕەفەکانی کتێبخانەکەت” (سێو بوو یان هەنار، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل ١٧)

منداڵی:

بەپێچەوانەی پیاوان کە لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیان زۆتر دەڕۆنە کۆمەڵگاوە و پتر کەشی دورەپشتی خۆیان دەناسن، ژنان زۆرترین زانیارییان سەبارەت بە شتەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵییان. سەردەمی بەر لە پێگەیشتن و دەستپێکردنی هەڵاواردن، بەر لە دوور خستنەوە بۆ ناو ژوورەکان، سەردەمی تێگەیشتنە قووڵەکان و بیرەوەرییە زیندووە بێدەمامکەکان کە لە چیرۆکی زۆربەیاندا ڕەنگ دەداتەوە. یەکێک لەو نموونانەی بەردەنگێکی زۆری هەبوو ڕۆمانی “ئانێ شێرلی لە گرین گەیبڵزدا” لە نووسینی ”لووسی ماد مونت گومێرییە”.

بەڵام لەو دوو نموونەیەی وا لێکۆڵینەوەمان لە سەر کردوون دەتوانین ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە بکەین:

”پرسیاری دایکیان لێ کردبوو، ئەوەیکە دوایین جار لە کوێ دەستی لە دەستی دایکی بزر بووە؟ ئەمیش لە وڵامدا ڕووی گرژ کردبوو، گۆشەی لێوەکانی هێنابووە خوارەوە و دڵۆپە فرمێسکەکانی گەورەتر و گەورەتر بە سەر کۆڵمە لەڕ و لاوازەکانیدا شۆڕاوگەیان بەستبوو.” (کامەیان دایکم بوو، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل ٥٨)

” من چاوم گرتبوو تاکوو ئەوان  بڕۆن خۆیان بشارنەوە و دواتر من بچم بیانبینمەوە و گڕیان بدەم. لە ناکاو کۆڵان پڕ بوو لە دەنگە دەنگ و قاو و قیژ! پێکەنینی هاوڕێیەکانم بڕا. بە دزی لە ژێرەوە سەیری باوکە ئاسمانم کرد، سەیری چاوە شینەکانیکە بە قەدەر دەرزی مشتەکانم بچووک ببوونەوە.” (نیگای هەشتەم، زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە، ل ٨)

نیشتمان:

ئەزموونی ژێردەستەیی بۆ ئەو ژنانەی لە وڵاتەداگیرکراوەکاندا دەژین، تەنها لە ڕەگەز و خواستە فیمینیستییەکانییانەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکوو بەشێکی گرنگی دەگەڕێتەوە بۆ شوناسخوازیی نەتەوەیی ئەوان. بۆ نموونە کوردبوونیش هێندەی ژنبوون، ژیانی ژنان دەخاتە ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی خۆیەوە. هەر بۆیە گرنگیدان بە پرسی نیشتمان و خەباتکردن لە درێژەی باسی شوناسخوازیدا، لە چیرۆکی ئەو ژنە نووسەرانەی کە لە وڵاتە داگیرکراوەکاندا دەژین زۆرتر دووبارە بوونەتەوە بە بەراوەرد لەگەڵ نووسەرانی تردا. وەکوو:

” لە قوتابخانە هەموو شتێک زۆر جیاوازە؛ لەوێ دەبێ بە ”شین” بڵێی ”ئابی”، بە ”دایک” بڵێی ”مادەر”، بە ”باوک”یش بڵێی ”پێدەر”. (دایە ئەو سنوورە نێزیکە بۆ وا دوورە، زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە، ل٥٣ )

”لە تاریک و ڕۆشنی بوولێڵی بەرەبەیاندا بە دوای جانتاکەیدا گەڕا و دۆزییەوە. دەنگی کرانەوەی زنجیرەی جانتاکە دڵی خۆش کردم. دەبێ چی بێت؟ تۆ بڵێی بووکەڵەیەکی قژکاڵی جل پەمەیی نەبێت؟ قژەکانی دادەهێنم و دەیچنمەوە. جلی بۆ دەدرووم… خڕە خڕ زەرفێکی ڕەشی دەرهێنا و لە پێشمدا هەڵیڕژاند. کۆمەڵێک قاپوورە فیشەک بوون! هەر ئەوە و ئیتر هیچ”.

(سێبەر، عاشقەکەی من ژنی هەبوو، ل ٥١ )

درێژەی هەیە…

Previous Post

سیناریۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە لیبیا و بۆنی سیاسەتی نەوتیی ئەمریکا

Next Post

قوباد تاڵەبانی و مێهدی شووشتەری پێشوازی لە فیلمی سینەمایی بێنیشتمان دەكەن

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
قوباد تاڵەبانی و مێهدی شووشتەری پێشوازی لە فیلمی سینەمایی بێنیشتمان دەكەن

قوباد تاڵەبانی و مێهدی شووشتەری پێشوازی لە فیلمی سینەمایی بێنیشتمان دەكەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020