بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز حەداد وتی: جێی سەرسوڕمان نییە کە دەبینین ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و تورکیا تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرە لە ئیدلب ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن، لە بەر ئەوەی کە ئەم گرووپانە هەرچەندە ناو و ناونیشانیان جیایە، بەڵام ئامرازێکن کە لە دژی خەڵکی ئاشتیخواز بەکار دەهێندرێن.
ئەو دیپلۆماتکارەی سوریا وتی: بەم شێوازەش ئۆکرانیا دەکەنە شوێنی تیرۆریستان و بەکرێگیراوەکان، بە بێ ئەوەی کە گرنگی بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم سیاسەتە لە سەر ئاسایشی جیهانی بدەن.
پێشتریش سرگێی ئیوانۆف بەرپرسی بەشی میدیایی لە دەزگای هەواڵگری دەرەکیی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا ئەندامانی داعش بۆ بەشداری لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکرانیا بەکار دێنێت./.