بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، ناسراو بە ئۆپێک، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیی بڵاو کردەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە داهاتی سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک تایبەت بە فۆشتن و هەناردەی نەوت لە ساڵی 2021 بە بەرزبوونەوەی لە سەدا 77 گەیشتووەتە 560 ملیار دۆلار.
ڕاپۆرتەکەی ئۆپێک پیشان دەدات کە داهاتی ساڵی 2021 ی نەوتی ئێران 25 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە ساڵی 2020 سێ هێندە زیاتر بووە.
پاش دەستبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە لە ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل گەیشتە یەک ملیۆن بەرمیل و بەرزبوونەوەی جیهانیی نرخی نەوتیش وایکردووە کە داهاتی نەوتی ئێران زیاد بکات./.