جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

سیناریۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە لیبیا و بۆنی سیاسەتی نەوتیی ئەمریکا

جام کوردی – شارەزایەکی کاروباری نێودەوڵەتی وتی کە لیبیا سەرچاوەیەکی زۆری نەوتی خاوی هەیە و ئێستا کە کاریگەرییەکانی قەیرانی ئۆکرانیا لە سەر بازاڕی وزە زیاتر بووە، وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی گرتنەدەستی گۆڕەپانی سیاسیی ئەم وڵاتە دەدەن.

ته‌مموز 3, 2022
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر قەنادباشی، شرۆڤەکاری سیاسەتی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە لیبیا و ڕەهەندەکانی بەردەوامبوونی ناکۆکیی نێوان سیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتە، وتی: ناڕەزایەتییەکان لە لیبیا و سووتاندنی بینای پەرلەمانی تۆبرۆق لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە چەشنێک پیشان دەدات کە خەڵک تۆمەتباری سەرەکیی ئەم دۆخە بە بەرپرسانی وڵاتەکەیان دەزانن. پاش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی قەزافی و دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی لیبیا، بەردەوام دۆخێکی ناسەقامگیر لەم وڵاتەدا بینراوە و ئێستا ناکۆکییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە عەبدولحەمید دیبیە سەرۆک وەزیرانی ئێستای لیبیا و فەتحی پاشاغا کە خۆیی وەک سەرۆکی حکومەت ناساندووە، پێکەوە چوونەتە شەڕێکی گشتی سیاسی و ئەمەش پەرەی بە قەیرانی لیبیا داوە. مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو پەرلەمان حکومەتەکەی عەبدولحەمیدی هەڵوەشاندەوە بەڵام ئەو درێژەی بە چالاکییەکانی داوە.

ناوبراو وتی: ئەوەی کە گرنگە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو کەسە باس بکرێت ئەوەیە کە دیبیە وەک سەرۆک وەزیرانی لیبیا لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی ناسراوە و بەم هۆیەوە لە پێکهایەی سیاسی وڵایەکەی لە ئێستا لە لایەن جیهانەوە پاڵپشتی دەکرێت و تەنیا ڕێگای دەربازبوونی لەم دۆخەش بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان باس کردووە. لەم نێوەندەدا دەبێت گرنگی بەوەش بدەین کە دۆسیەی لیبیا دۆسیەیەکی فرەڕەهەندە و بەم هۆیەوە دەبینین کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن لە زووترین کاتدا دۆخی ئەم وڵاتە بە پێی سیناریۆی خۆیان بەرەو پێش ببەن، بە واتایەکی دیکە، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی پێیان وایە کە دەبێت لە لیبیا حکومەتێک هەبێت بتوانێت لە گەڵ ئەوان هەماهەنگی و هاوکاریی هەبێت.

ئەم شرۆڤەکارە نێودەوڵەتییە وتی: یەکێک لەو هۆکارانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن بە هەر شێوازێک لیبیا لە ژێر چەتری خۆیاندا بهێڵنەوە، هەبوونی سەرچاوەیەکی زۆری نەوتە بە لە ڕیزی گرنگترین جۆری نەوتەکانی جیهانە. بەم هۆیەوە ئێستا کە ئەمریکا و ئەورووپا کەوتوونەتە بەر کاریگەری قەیرانی ئۆکرانیا و کەمبوونەوەی وزە، چاویان بڕیوەتە نەوتی لیبیا و هەروەها نەوتی وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئەفریقی، لە بەر ئەوەی کە بە هۆی ئەم شەڕەوە پێویستی ئەوان بە وزە بە تایبەت نەوت زیاتر بووە. بە تایبەت ئەمریکا هەوڵ دەدات دۆخی سیاسی لیبیا بە شێوازێک بەرەو پێش ببات کە لە ئاکامدا پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتە جێبەجێ بکات، کۆی گشتی ڕووداوەکانی لیبیا پێمان دەڵێت کە دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزییەکی زیاتر لە ڕابردوو دەڕوات.

جەعفەر قەنادباشی وتی: بەداخەوە کە دۆخی ئابوری و بژێوی ژیانی خەڵکی لە لیبیا کەوتووەتە ژێر کاریگەریی کوتلە و کوتلەکاریی سیاسی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کێشە سیاسییەکانی لیبیا بەراورد بە وڵاتانی دیکە زۆرە، خەڵک لە کاتی ڕووخانی دەسەڵاتەکەی قەزافی تا ئێستا لە چاوەڕوانی ئەوەدان کە دۆخی ژیانی ئەوان باشتر ببێت کە ئەمە ڕووی نەداوە، بەڵکوو قەیرانەکە بەرەو قووڵتربوونیش دەڕوات، ئەم دۆخەش گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک لە شار و ناوچە جیاجیاکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بەردەوامی ئەم دۆخەش ڕەنگە وا بکات کە پەنا بۆ چەک و کردەوەی چەکداری سەرتاسەری ببەن، بنەڕەتی ئەم کێشەیەش بۆ نەبوونی هەڵبژاردنێکی گشتی دەگەڕێتەوە، لە بەر ئەوەی کە وڵاتانی کاریگەر لەم دۆسیەیە بە جۆرێک پێکەوە ناکۆکیی جیدییان هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ناکۆکیی نێوان وڵاتانی کاریگەر لە دۆسیەی لیبیا تەنیا پەیوەندی بە دراوسێکانی ئەم وڵاتەوە نییە، بەڵکوو وڵاتانی ئەورووپی ڕۆڵیان لەم قەیرانەدا هەیە و پێکەوە لە سەر دۆسیەی لیبیا ناکۆکییان هەیە، هەروەها وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت سعوودیە ناکۆکییەکانیان بردووەتە خاکی لیبیا. سەرجەم کاراکتەرەکانی ئەم دۆسیەش هەوڵ دەدەن بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە بەرزترین ئاستدا مسۆگەر بکەن، تورکیاش یەک لەو وڵاتانەیە و هەر بۆیە هەلومەرجی ئێستا پیشان دەدات کە دژایەتی بەرژەوەندییەکان وایکردووە دۆخەکە بەم ئاستەی ئێستا بگات. هەروەها بوونی ناتۆ لە باکوری ئەفریقا پیشاندەری ئەوەیە کە دۆسیەی لیبیا بۆ ماوەیەکی زۆر لە کەشێکی تەمومژاویدا دەمێنێتەوە و ڕەنگە هەڵبژاردنەکان بتوانێت ئەم دۆخە بەرەو باشتربوون ببات./.

Previous Post

دەبێت ڕێگاچارەی بەپەلە بۆ ڕێگری لە زۆربوونی تاوان بگیرێتەبەر

Next Post

ژنانەنووسی لە ئەدەبیاتی کوردیدا / نینا کەریمی

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
ژنانەنووسی لە ئەدەبیاتی کوردیدا / نینا کەریمی

ژنانەنووسی لە ئەدەبیاتی کوردیدا / نینا کەریمی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020