بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەک شەممە 3 ی تەمموزی 2022 سەردانی شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستانی کرد و وتی کە ئامانج لە سەردانەکەش تاوتوێکردنی پرسە پەیوەندیدارەکانی هێزە چەکدارەکان، ئاسایشی ناوچەکە و بە تایبەت سنورەکانی پارێزگای کوردستانە.
ناوبراو وتی کە دۆخی ئاسایشی سنورەکانی پارێزگای کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، ئەڵبەت هەندێک پیلانگێری هەیە کە بەردەوام لە لایەن هێزە چەکدارەکانی پارێزگای کوردستانەوە پووچەڵ کراونەتەوە./.