بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی دەستەی گومرکی ئێران، شرۆڤەی چۆنیەتی بازرگانیی سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاویی ئەم وڵاتە و دراوسێکانی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتەش، لە بەهاری ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، زیاتر لە 20 ملیۆن و 973 هەزار و 840 تەن کاڵا، بە بەهای 12 ملیار و 363 ملیۆن و 862 هەزار و 81 دۆلار لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاڵوگۆڕ کراوە کە بەراورد بە بەهاری ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لە سەدا 18 بەرزبوونەوەی هەبووە.
لەم سێ مانگەدا بازرگانی نانەوتی لە گەڵ دراوسێکان، لە سەدا 59 ی کێش و لە سەدا 49 ی بەهای کۆی گشتی کاڵا بازرگانییەکانی ئێران – هاوردە و هەناردە – ی لە خۆ گرتووە. سەبارەت بە ڕێژەی هەناردە بۆ وڵاتانی دراوسێ لە کۆی هەناردەی 27 ملیۆن و 664 هەزار تەنیی ئێران لە وەرزی بەهار، بە بەهای 13 ملیار و 69 ملیۆن دۆلار، 16 ملیۆن و 50 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 6 ملیار و 736 ملیۆن و 627 هەزار و 3030 دۆلار کاڵا هەناردەی وڵاتانی دراوسێ کراوە کە لە سەدا 60 ی کێش و لە سەدا 51 ی بەهای کۆی گشتی هەناردەی ئێران پشکی دراوسێکان بووە و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوویش لە سەدا 10 لە ڕووی کێشەوە دابەزینی هەبووە بەڵام لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 20 بەرز بووەتەوە.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، پێنج ئامانجی سەرەکی کاڵای هەناردەکراوی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ بریتی بووە لە: عێراق بە کڕینی یەک ملیار و 824 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 22، تورکیا بە کڕینی یەک ملیار و 737 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 192، ئیمارات بە یەک ملیار و 645 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 29، ئەفغانستان بە 367 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 35 و عۆمان بە کڕینی 331 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 168.
ئامانجەکانی دیکەی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ پاش عۆمان بەم شێوازە بووە: پاکستان بە کڕینی 279 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 13. ئازەربایجان بە 161 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 87، ڕووسیا بە 115 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 15، تورکمانستان بە 95 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 38، ئەرمینیا بە 74 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 21، کوێت بە 45 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 37، کازاخستان بە 34 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 12، قەتەر بە 28 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 17، بەحرەین بە 2 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 22 و سعوودیە بە 3 هەزار و 731 دۆلار و دابەزینی لە سەدا 69.
بەڵام سەبارەت بە ڕێژەی هاوردە لە 15 وڵاتی دراوسێش لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ بە گشتی 8 ملیۆن و 154 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 12 ملیار و 464 ملیۆن دۆلار هاوردەی ئێران کراوە کە زیاتر لە 4 ملیۆن و 433 هەزار تەن بە بەهای 5 ملیار و 627 ملیۆن و 234 هەزار و 778 دۆلاری لە وڵاتانی دراوسێوە بووە و لە سەدا 54 ی کێش و لە سەدا 45 ی بەهای کۆی گشتی هاوردەی ئێرانی لە خۆ گرتووە. هاوردەی وەرزی بەهاری ئەمساڵی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ، لە ڕووی کێشەوە لە سەدا یەک و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 15 گەشەی کردووە.
سەبارەت بە 5 هاوبەشی سەرەکیی ئێران بۆ هاوردەی کاڵا لە نێو وڵاتانی دراوسێ، دۆخەکە بەم شێوازە بووە: ئیمارات بە فرۆشتنی 3 ملیار و 426 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 6، تورکیا بە یەک ملیار و 273 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 22، ڕووسیا بە 394 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 22، پاکستان بە 196 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 208 و عۆمان بە 194 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 92. ئەم وڵاتانە پلەی یەک تا پێنجی زیاترین فرۆشتنی کاڵایان بە ئێران لە نێو وڵاتانی دراوسێ لە سێ مانگەی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی هەبووە.
سەبارەت بە هاوردەی ئێران لە وڵاتانی دیکەی دراوسێ، دۆخەکە بەم شێوازە بووە: کازاخستان بە فرۆشتنی 66 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 227، عێراق بە 41 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 41، قەتەر بە 13 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 261، ئازەربایجان بە 8 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار و گەشەی لە سەدا 76، تورکمانستان بە 8 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار و دابەزینی لە سەدا 13، ئەفغانستان بە 4 ملیۆن دۆلار و گەشەی لە سەدا 81، ئەرمینیا بە 2 ملیۆن دۆلار و دابەزینی لە سەدا 38، کوێت بە یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلار و دابەزینی لە سەدا 17 و بەحرەین بە 433 هەزار دۆلار و گەشەی لە سەدا 2 لە پلەکانی 6 تا 15 ی ئەو وڵاتانەی دراوسێن کە کاڵای پێویستی ئێرانیان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا دابین کردووە./.