بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا قەمەری وەفا بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند کە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی سنوردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بە کەسانی بیانی، خزمەتگوزارییەکانی وەک هەبوونی کارتی بانکی، کڕینی ئینتەرنێتی و گواستنەوەی پارە لە ڕێگای سیستەمی پایا بۆ کەسانی بیانی وەک خۆی ماوەتەوە و بەردەوامە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوو هەندێک خزمەتگوزاری دیکەی بانکی دەدرێتە کەسانی بیانی./.