جام کوردی – سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەرهەمهێنەرە ئێرانی و عێراقیەکانی فیلمی “بێ نیشتیمان” دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پێنجشەمە 30ی حوزەیرانی 2022ی زاینی لە بینای سەرکونسوڵگەری میوانداری لە تورەجی ئەسڵانی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری ئێرانی و بەرێز هەڵکەوت بەرهەمهێنەری فیلمی سینەمایی “بێ نیشتیمان” کرد.
لە فیلمی بێ نیشتیمان دا کۆمەڵێک کارەکتەری تێکەڵی پیشەیی لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سوریا و هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداریان تێدا کردووە. ئەم بەرهەمە روداوەکانی پاش جەنگی داعش بۆ بینەر دەگێڕێتەوە .
فیلمەکە ڕۆژی هەینی لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە سلێمانی روونوێنی کرا و لە هەرێمی کوردستان و بەغدا پەخش دەکرێت.
پەخشی ئەم فیلمە بڕیاربوو ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دواکەوت.