جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

ئەو 5 ناوچە فێنکەی ئێران کە بۆ گەشتی هاوینە گونجاوترینن

جام کوردی – ئەگەر خۆتان بۆ گەشتی هاوینە ئامادە کردووە، ئەم 5 شار و ناوچە پێشنیارێکی زۆر باشە بۆ دەربازبوون لە گەرمای هاوین.

ته‌مموز 2, 2022
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر گەرمای هاوینتان پێ خۆش نییە و دەرفەتی گەشتکردنتان هەیە، پێش ئەوەی کە وڵاتێکی دیکە بۆ سەردانەکەتان هەڵبژێرن، باشترە ڕوو لە ئێران بکەن و کەڵک لە کەشوهەوای فێنکی چەند ناوچەیەکی وەربگرن. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئێران کەشوهەوای چوار وەرزییە، لە کاتێکدا کە لە باشوری ئێران پلەکانی گەرما لە سەروی 50 یە، لە چەند ناوچەیەک پلەکانی گەرما ناگاتە 24 و ئەمەش فێنکترین کەشوهەوای هاوینەیە کە ڕەنگە لە کەمتر شوێنێک هەبێت.

لێرەدا ئاماژە بە 5 شار و ناوچەی ئێران دەدرێت کە فێنکترین کەشوهەوایان لە وەرزی هاویندا هەیە.

بۆجنورد

بۆجنورد ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باکورە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران. بۆژنۆرد وشەیەکە کە لە زاراوەی باکوری خۆرسان بەکار دێت. ئەم شارە بە ڕوبەری 36 کیلۆمەتریی چوارگۆشە بە چل و چوارەمین شاری ئێران هەژمار دەکرێت و یەکێک لە شارە گەورەکانی خۆراسانە.

ناوی ئەم شارە لە دەقە مێژووییەکاندا بە ناوی بیژەن گۆرد یان بیژەن یۆرد هاتووە. بۆجنورد بە واتای درووستکراوی بیژەن و ئاوەدانکراوەی دەستی بیژەنە.

بەشێکی زۆری ناوچەی بۆجنورد بە پێی دەقە مێژووییەکان لە سەدەکانی پێنجەم تا هەشتەمی کۆچی شوێنی نیشتەجێبوون بووە و بە ناوەندێکی ئاوەدان ناسراوە. ناوچەی بۆجنورد بە دەستپێکی سەردەمی مەغول و تەیمورییەکان زیانی زۆری بەرکەوت. پیشەسازی دەستیی ئەم شارە لە ئاستی ئێران ناوبانگی هەیە.

کەندۆوانی تەورێز

لە ناوچە فێنکەکانی ئێران هەموو کات پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ناوبانگی هەبووە. لە تەورێز شاخێکی بەناوبانگ  و ناسراوی هەمووان بوونی هەیە بە ناوی کەندۆوان. کەندۆوان لە سەر ئاستی جیهانیش ناسراوە و بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئێران و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات هەژمار دەکرێت. ئەم گوندە گەشتیارییە سەر بە شاری ئۆسکۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتە.

شێوازی بیناسازیی ئەم گوندە لە نێو دڵی شاخەکە سرنجی هەر کەسێک ڕادەکێشێت. خانووەکان بە هۆی تایبەتمەندییەکانیانەوە لە زستاندا گەرم و لە هاویندا فێنکن.

ورمێ

لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای ئێران پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەیە، ناوەندەکەشی بە ناوی ورمێ یەکێک لە شارە گەورەکانی ئێرانە.

ئەمشارە لە دوو بەشی کوێستانی لە باکور و ڕۆژئاوا و دەشتێکی بەربڵاو لە باشور و ڕۆژهەڵات پێکهاتووە و 5 ناحیەی بە ناوەکانی ئەنزەل، سیلوانا، سۆمای برادۆست، نازلو و ناحیەی ناوەندی هەیە. ورمێ لە باکورەوە بە شاری سەڵماس، لە ڕۆژئاواوە بە وڵاتی تورکیا و لە باشورەوە دەگاتە شارەکانی شنۆ و نەغەدە. دەریاچەی ورمێ کەوتووەتە نێوان هەر دوو پارێزگای ئازەربایجانەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات.

ورمێ بە هەڵکەوتنی لە سەر ڕێگا بازرگانییەکان، وەک گومرکێک بۆ هەناردە و هاوردەی ئێران و وڵاتانی دیکە بووە. هەروەها ناوەندێکە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی خەڵکی ناوچەکە. جۆرەکانی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تایبەت شاری ورمێ گرنگییەکی زۆری پێداوە. باخەکانی توێ و سێوی ئەم پارێزگایە ناوبانگی هەیە.

ماسۆلەی گێڵان

ڕەنگە کەمتر کەسێک هەبێت کە سەردانی ئێران و باکوری ئەم وڵاتە بکات و گوندە مێژووییەکەی ماسۆلە بەسەرنەکاتەوە. ئەم گوندە جوانە بە شێوازی بیناسازییە تایبەتەکەی لە نێو دڵی دارستانەکانی باکوری ئێران سرنجی هەر گەشتیارێک ڕادەکێشێت. هاوینی ئەم گوندە هێندە فێنکە کە کەمتر کەسێک هەست بە گەرما دەکات.

ماسۆلە بەدەر لە ڕاکێشیگەلی سرووشتی، بە هۆی مێژووی 8 سەدەیی خۆی و هەبوونی ئاسەوارە مێژووییەکان، یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن. تاڤگەی لار چەشمە لە ماسۆلە جوانییەکانی ئەم گوندەی چەند هێندە زیاتر کردووە.

هەمەدان

هەمەدان وەک پایتەختی مێژوو و شارستانیەتی ئێران، لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەدایە. ئەم پارێزگایە لە باکورەوە دەگاتە پارێزگاکانی زەنجان و قەزوێن، لە باشورەوە دەگاتە پارێزگای لوڕستان، لە ڕۆژهەڵاتەوە بە پارێزگای ناوەڕاست (ئەراک) و لە ڕۆژئاواشەوە دەگاتە پارێزگای کرماشان. هەمەدان ناوەندی ئەم پارێزگایەیە و لە سەردەمی مادەکاندا بونیاد نراوە و لەو سەردەمەدا بە ناوی هێگمەتانە ناسراوە و پایتەختی ئێرانیش بووە. لە بەناوبانگترین ناوچە گەشتیارییەکانی هەمەدان ئەشکەوتی عەلی سەدرە کە زۆر لە شارەکە دوور نییە بەڵام یەکێکە لە ئەشکەوتە سرووشتییەکان کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە.

کۆمەڵەی گەشتیاریی گەنجنامەی هەمەدان لە 5 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ئەم شارە بە کەشوهەوایەکی فێنک و دڵڕفێنەوە بووەتە شوێنی گەشت و سەیرانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.

مەزاری باباتایەری عوریان، شاعیری بەناوبانگی سەدەی چوارەم و ناوەڕاستی سەدەی پێنجەم لە شاری هەمەدانە و لە گۆڕەپانێکە هەر بەم ناوە لە باکوری شارەکە و لە ساڵی 1376 ی کۆچی هەتاوی لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا ناوی تۆمار کراوە.

مەزاری پزیشک، شاعیر و عارفی بەناوبانگی ئێرانی، ئەبوعەلی سینا، کە ناوبانگی جیهانیی هەیە، لە گۆڕەپانێکدا هەر بەم ناوە لە هەمەداندایە./.

Previous Post

بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان، پێویستە حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات

Next Post

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازین لە سوریا بە هەر پاساو و بیانوویەک

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازین لە سوریا بە هەر پاساو و بیانوویەک

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازین لە سوریا بە هەر پاساو و بیانوویەک

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020