بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەردانەکەیدا بۆ سوریا وتی کە سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ تاران پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سوریای بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا بردووەتە قۆناێکی نوێوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانەی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر سوریا کرد و وتی کە لە گەڵ سزا و گەمارۆکانی دژ بە گەلی سوریا، زایۆنیستەکانیش هەوڵی ناسەقامگیری و زیاترکردنی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە دەدەن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: گەل و سەرکردایەتی سوریا بە باشترین شێواز بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی خۆیان دەکەن، ئێمە لە نیگەرانییەکانی تورکیا وەک وڵاتێکی دراوسێی خۆمان تێدەگەین بەڵام بە توندی دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازین لە سوریا بە هەر بیانوو و پاساوێک بێت و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و سوریاش هەوڵی وتووێژ و ڕێگاچارەی دیپلۆماسی دەدەین./.