بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران لە پاش سەردانەکەی جۆبایدن بۆ ناوچەکە دەست پێبکاتەوە.
جۆبایدن بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و سعوودیە بکات.
دوو دیپلۆماتکاری ئەورووپیی ئاگادار لە ڕەوتی دانوستانەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەرچی دانوستانەکانی دەوحە بەرەوپێشچوونی نەبوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم دانوستانانە بەدەر لە موڵەتی ڕاگەێندراوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە کۆتایی مانگی تەمموز درێژەی هەبێت.
دیپلۆماتکاری سێهەمیش کە لە گەڵ دانوستانەکان ئاشنایە، ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە پاش سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
دانوستانەکانی دەوحە یان درێژکراوەی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو./.