بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە سبەی شەممە، 2 ی تەمموزی 2022، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە دیمەشق.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و دیمەشقە و دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش تاوتوێ دەکات.
ئەمە چوارەم سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ سوریا لە پاش ئەوەی کە لە کابینەی سێزدەیەمی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بووەتە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە./.