بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەلنا تیخۆمیرۆا سێ ڤیتامینی باس کردووە کە ڕۆڵی سەرەکییان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە و بریتین لە ڤیتامینەکانی D و B و C.
ناوبراو وتی: ڤیتامین D ڕۆڵی لە کرداری سێکس لە ژنان و پیاواندا هەیە و ڕێکخستنی پرۆسەی متابۆلیزمی جەستەی لە ئەستۆیە، ئاستی خوارەوەی ئەم ڤیتامینە دەتوانێت بگاتە دابەزینی ووشیاری و حەزی سێکسی و لە هەمان کاتدا حەزی خواردن زیاتر دەکات، لەم حاڵەتەشدا کێشی جەستە کەم نابێتەوە.
ئەو پسپۆڕە وتی: ڤیتامینەکانی گرووپی B کاتالیزۆرەکانی گرنگی ئەکسیداسیۆنی چەوری و خێراترکردنی پرۆسەی سووتانی چەوری لە کاتی وەرزشکردنن. گرنگە کە ئەم ڤیتامینانە ڕۆژانە بەکار بێت لە بەر ئەوەی کە پێکەوە کۆناکرێنەوە.
وتیشی کە ڤیتامین C بە هەمان شێوە بۆ دابەزاندنی کێش گرنگە، یەکێکە لە گرنگترین ئەنتی ئۆکسیدانەکان کە جەستە دەپارێزێت و وەک ڤیتامین B دەبێت ڕۆژانە بەکار بێت./.