بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، ئەمشەو پێنج شەممە 30 ی حوزەیران، لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژی کرد.
ئاژانسی فەرمی قەتەر ڕایگەیاندووە کە میری ئەو وڵاتە و سەرۆک کۆماری ئێران لەو وتووێژەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێ کردووە.
تەمیم بن حەمەد ئالی سانی پێشتر و لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دەوحە، پەیوەندییەکی بەهێزە و لە سەر بنەمای دراوسێبوون و ڕێزی بەرامبەرە./.