بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلۆدۆمیر زیلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا هەواڵی پچڕانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سوریای ڕاگەیاند.
ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا و سوریا گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی و گوشار و گەمارۆکان لە سەر دیمەشق زیاتر دەبێت.
سوریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پاڵپشتی لە بڕیارەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بە فەرمی ناساندنی سەربەخۆیی هەر دوو هەرێمی دونتێسک و لۆهانسک دەکات.
پێشتریش هەر یەک لە کوبا، ڤەنزولیا و کۆماری شیشان سەربەخۆیی ئەو دوو هەرێمەیان بە فەرمی ناسیبوو./.