بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سۆسان جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا جەختیکردەوە کە ئەردۆغان هەوڵی هەناردەی قەیرانە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکەی بۆ دەرەوە دەدات.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاند کە سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێگای ئەگەری پرۆسەی سەربازی لە باکوری سوریاوە دەیەوێت سەرەتا و پێش هەر شتێک، لەناوچوونی پێگەی خۆی لە ناوخۆی تورکیاوە ڕابگرێت.
ئەو بەرپرسەی سوریا بە ئاماژە هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا، وتی کە سنورەکان لە یاسای نێودەوڵەتیدا بەرپرسیاریەتی هاوبەشی وڵاتانی دراوسێیە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنورەکانیش بە هاوکاری دەبێت نەک دەسدرێژی و هێرشی سەربازی.
ئەیمەن سۆسان وتی کە سوریا بەرگری لە بست بە بستی خاکی خۆی دەکات و بیانووەکانی تورکیاش بۆ هێرشی سەربازی لە باکوری سوریا بێ بنەمایە و ڕاست نییە./.