بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر سەفایی وتی کە لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە دەریاییەکانی ئێران و عۆمان پێکهێنراوە و دەستەی بەندەرەکان ئامادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی ئەم لێژنە هاوبەشەیە.
ناوبراو داوای لە بەرپرسانی پەیوەندیدار و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە عۆمان کرد کە بۆ ئاگاداربوون لە توانا و دەفرایەتییە دەریاییەکانی ئێران سەردانی ئەم وڵاتە بکەن.
وتیشی کە هێڵی سەردانیکردنی چابەهار – عۆمان چالاک کراوەتەوە.
ئێران لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی کۆرۆنا، لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە گەشتیارییەکان دانوستانی کردووە./.