بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئاگربەستی یەمەن، جەختی لە سەر پێویستی بەردەوامی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی مرۆڤی لەم وڵاتە کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە تاران چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە بە وتووێژی ناوخۆیی دەزانێت و بەدەر لە خێری ناوچەکە شتێکی دیکەی ناوێت و ئامادەیی ئەوەشی هەیە باڵیۆزخانەکانی ئێران و سعوودیە لە ڕیاز و تاران بکرێنەوە.
تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوەچووە. کازمی ڕۆژی شەممە سەردانی سعوودیەی کرد و یەک شەممەش گەیشتە تاران و لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە./.