بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممە ڕەزا سوهەیلی وەک بەڕێوەبەری گشتی میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەسازی دەستی پارێزگای کرماشان دەستی بە کارەکانی کرد و شوێنی جەبار گەوهەریی گرتەوە.
لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی گەشتیاریی کرماشان، جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە وتی کە گەشتیاری بە یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی گەشەپێدانی پارێزگای کرماشان دادەنرێت و دەبێت گرنگی زیاتری پێبدرێت.
مەنوچەهر فەخری وتی کە پارێزگای کرماشان لە ڕووی گەشتیارییەوە ناوبانگی هەیە و دەبێت کەڵک لەم دەرفەتە وەربگیرێت.
ناوبراو وتی کە کرماشان بووەتە ئامانجێکی گەشتیاری و نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕیزی ئەو پارێزگایانەدا بووە کە زیاترین گەشتیاری ناوخۆیی سەردانیان کردووە./.