بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک شەش هۆکاری قەڵەویی لە وەرزی هاویندا بڵاو کردووەتەوە. ئەم هۆکارانە بریتین لە:
خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمە و ساردەمەنی:
نیو قاپ دۆندرمه بڕی 230 کالۆری تێدایه، به کرێم و قاوه بڕی 730 کالۆری تێدایه؛ ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره بۆ نمونه یه‌ک كاتژمێر ڕاکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سوتاندنی بڕی 600 کالۆری.
زۆر خواردنەوەی پیپسی و کۆلا و خواردنەوە گازییەکان:
چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه، ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که وزه‌یان تێدا نییه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
زۆر خواردنی فاست فود:
وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و پیتزا؛ هه‌روه‌ها زیاتر بونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و ڕێستۆرانته‌کان که خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره و به تایبه‌ت که چونه ده‌ره‌وه‌کان له هاوین دا هه‌موی ده‌خرێته شه‌وه‌وه به هۆی گه‌رماوه.
زۆر خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوەی فرێش:
که بڕێکی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه و ڕیشاڵیان تێدا نییه و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و مادده دژه ئۆکساندنه‌کانی تێدا نه‌ماوه.
وەرزش نەکردن:
که‌مبونه‌وه‌ی جوڵه و ڕویشتن به‌پێ و دانیشتن و به سه‌ربردنی کاتێکی زۆر به دیار ئینته‌رنێت و مۆبایل و یارییه ئه‌لکترۆنییه‌کان.
تێکچوونی خەو:
یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زۆری کێشە لە ئێستادا./.