بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی خالید عۆبەیدی سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، وتی کە عێراقێکی سەقامگیر و سەربەخۆ دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ئێران، ناوچەکە و جیهان و تاران لە هەر کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی وەک ستراتیژی سەرەکی خۆی دابنێت، پاڵپشتی دەکات.
ئالی سادق وتی کە تاران پاڵپشتی لە حکومەتێکی بنکەفراوان دەکات کە نوێنەری سەرجەم دەنگی خەڵکی عێراق بێت.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا خالید عۆبەیدی وتی کە عێراق پێی خۆشە باشترین پەیوەندیی لە سەرجەم بوارەکان لە گەڵ دراوسێکانیدا هەبێت، بە شێوازێک کە ئەم پەیوەندییانە لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەر دوو لادا بێت.
سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق وتی کە ڕێزگرتن لە مافی دراوسێبوون و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە نێوان وڵاتان، هۆکارێکە لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری./.