بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەشتیە سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت شەهیدکردنی مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵەی فەڵەستینی، محەممەد عەبدوڵڵا حەماد ی، لە ڕاموڵڵا کرد.
ناوبراو وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هۆی بێدەنگی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بەرپرسی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکەی ئەم ڕژێمەیە.
وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینیش ڕایگەیاندووە کە شەهیدکردنی ئەم مێرمنداڵە بەشێکە لە زنجیرە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لەسێدارەدانە مەیدانییەکانی لە دژی گەلی فەڵەستین.
لە بەیاننامەیەکی ئەو وەزارەتەدا هاتووە کە تاوانی لەسێدارەدانە مەیدانییەکانی فەڵەستینییەکان بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەر ئەوەی کە هاوپەیمانی دەسەڵاتداری ڕژێمی زایۆنیستی، قەیرانە ناوخۆییەکانی ئەم ڕژێمە هەناردەی ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین دەکات./.