بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 22 ی حوزەیران بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە تایبەت ویلایەتەکانی پەکتیکا و خوستی هەژاند.
بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە لەو بومەلەرزەدا تا ئێستا 1500 کەس گیانیان لە دەست داوە و 2000 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەوان هۆشداریان داوە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانیش لە ئارادایە.
لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانی ئەم ڕووداوەوە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابوڵ هواڵی ناردنی دوو فڕۆکە هاوکارییە سەرەتاییەکانی بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە، لافاوەکەی چەندین ویلایەتی دیکەی ئەفغانستانیش 400 قوربانیی لێکەوتووەتەوە./.