بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی دووشەممەی ڕابردووی سەرکردەکانی ئەم ڕەوتە سیاسییە لە ماڵی حەیدەر عەبادی، ناوی 9 کەس بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق پێشنیار کراوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لەو 9 کەسەش، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، بەشداربووان ناوی دوو کەسیان وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران هەڵبژاردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کە لە ساڵی 2014 سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی کردووە، لە گەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری ئێستای بەسرە، دوو کاندیدی سەرەکین بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، پارتی دەعوە بە سەرجەم باڵەکانیەوە پاڵپشتی لە عەبادی دەکات و پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش دەدرێتە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری./.