بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە و ئەم گۆڕانکارییانەش تەنیا لە فەڵەستیندا نییە، بەڵکوو بە یەکگرتنی بەرەی خۆڕاگری گەیشتووەتە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
ناوبراو وتی: ئێمە باس لەو گۆڕانکارییە گەورانە دەکەین کە ئەنجامی خۆڕاگری و پێداگری گەلی فەڵەستینە لە ناوچەکە.
تارق سەلما وتی: خۆڕاگری فەڵەستین لە شەڕی شمشێری قودس لە دژی داگیرکاران هاوکێشەیەکی ڕوونی هێناوەتە پێشەوە، خۆڕاگری لەو شەڕەدا دەستی باڵای هەبوو، مووشەکەکانی خۆڕاگری لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بوون و ئەم هەڵوێستەش ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستیی تووشی شڵەژانێکی گەورە کرد.
وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: تا ئەم کاتەش لێکەوتەکانی شەڕی شمشێری قودس دەگاتە سەرجەم خاکی ئێمە لە کەرتی خۆرئاوا تا ناوچە داگیرکراوەکان لە تەل ڕەبیع و گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر ئەم دەسدرێژییە ڕێکخراوەیە پاشەکشە ناکات و شکست ناهێنێت./.