بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی ئەنجومەنی جیهانی گەشت و گەشتیاری پیشان دەدات کە گەشتیارانی بیانی لە ساڵی 2021 بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان لە ئێران بەکار هێناوە کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردووی لە سەدا 31.3 بەرزبوونەوەی هەبووە.
پشکی گەشتیارانی عێراقی لەم ئامارەش زیاتر بووە و ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە لە سەدا 34 ی ئەو گەشتیارانەی لە ساڵی 2021 سەردانی ئێرانیان کردووە، عێراقی بوون.
هاووڵاتیانی تورکیاش لە پلەی دووەمی ئەو گەشتیارانەن کە لە ساڵی ڕابردوو ئێرانیان وەک شوێنی گەشتکردنی خۆیان هەڵبژاردووە.
گەشتیارانی پاکستانی بە لە سەدا 10، کۆماری ئازەربایجان بە لە سەدا 9 و کوێت بە لە سەدا 2 لە پلەکانی سێهەم تا پێنجەمی ئەم ئامارەدان./.