بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە بەیاننامەیەکدا و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و شەنگال وتی کە دەسدرێژی بۆ سەر خاک و سەروەری عێراق ڕەتدەکەینەوە و حکومەت دەبێت هەنگاوی پێویست بۆ ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی ئەو هێرشانە هەڵبگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان و کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل، زیان بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا دەگەێنێت.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکان وا دەکات کە حکومەتی بەغدا پێداچوونەوە بە سەر هەڵوێستەکانیدا بکات و ڕێگری لەم هێرشانە بکات./.