بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان وتی کە بە بێ مافی گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەڵەستین و پێکهێنانی حکومەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس، ناوچەکە و جیهان ڕووی سەقامگیری بە خۆوە نابینێت.
میقاتی لە چاوپێکەوتنی بەشداربووان لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئاژانسی هاریکاری ئاوارەکانی فەڵەستین (ئانڕوا)، جەختی لە سەر بەردەوامی پاڵپشتی وڵاتانی جیهان لەم دامەزراوەیە بە مەبەستی هاوکاریکردنی فەڵەستینییەکان کردەوە./.