بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە 15 ی حوزەیران، لە گەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆبووە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، زەنجان و هەولێر، ترانزێتی کاڵا، هەناردەی بەنزین، کێشە و گرفتی خاڵە سنورییەکان و هەروەها بەدواداچوون بۆ ڕێکەوتنەکەی ساڵی ڕابردووی هەر دوو پارێزگاری هەولێر و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە گرنگترین تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوە بووە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئامادەیی خۆیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەربڕی./.