بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەمیر کابۆلۆف نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان، وتی: ڕەنگە حکومەتی کاتیی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی بناسین و بۆ ڕێگری لە هەر کارەساتێک گەنم و دانەوێڵە هەناردەی ئەم وڵاتە بکەین.
ناوبراو وتی: ئەگەری بە فەرمی ناسینی تاڵیبان لە ئارادایە و ڕووسیا شوێنکەوتووی ڕۆژئاوا و وڵاتانی دیکە نابێت.
کابۆلۆف وتی کە حکومەتی تاڵیبان دەیەوێت بە پێی یاسا قبووڵکراوە نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ مۆسکۆ هاوکاری بکات.
وتیشی کە جێگری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی تاڵیبان سەردانی مۆسکۆ دەکات، تاڵیبان دەیەوێت هەندێک کاڵا لە ڕووسیاوە هاوردە بکات و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش موڵەتی هەناردەی گەنمی بۆ ئەفغانستان دەرکردووە./.