بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکمانستان بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و سەردار بەردی محەممەدۆف سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات، 9 ڕێکەوتنی هاوکارییان لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، بازرگانی، گواستنەوە، وەبەرهێنان، تەکنۆلۆژیای نوێ، ژینگە، وەرزشی، وزە، دادوەری، پەروەردە، توێژینەوە و گەشتیاری واژۆ کرد.
ئەو ڕێکەوتنانە لە لایەن وەزیرانی ڕێگاوبان و گواستنەوە، ئابوری و دارایی، ڕۆشنبیری، سەرۆکی دەزگای میدیای نیشتمانی، سەرۆکی دەستەی ژینگە پارێزی، پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی، پارێزگاری گوڵستان و پارێزگاری خۆراسانی باکور لە ئێران و هاوتایانی تورکمانستانی واژۆ کرا.
سەرۆک کۆماری تورکمانستان ڕۆژی سێ شەممە بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە ئێران و لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە./.