بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاریق مەندەلاوی لەو بەیاننامەدا بە بۆنەی فەتوای مێژوویی جیهاد و دامەزراندنی حەشدی شەعبی بە وەبیرهێنانەوەی حەماسەتی شێعەکانی عێراق لە پاش فەتواکەی مەرجەعیەت، وتی: عێراقییەکان لەم ڕۆژەدا شەپۆلێکی تارمایی و تیرۆریزمی داعشی وەبیردێننەوە کە چەندین شار و ناوچەی عێراقی گرتەوە و هەروەها ئەو تاوان و کارەساتانەی کە لە لایەن تیرۆریستانی داعش و بە هاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا، زایۆنیسم و وەهابییەکانەوە لە دژی ئەم خەڵکە کرا.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە عێراقییەکان هەڵوێستی برایانەی ڕێبەران و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هاوکاریکردنی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانە بە پڕچەککردن، پێدانی ئەزموون و زانیاری و هەروەها پێشکەشکردنی چەندین شەهید لەبیر ناکەن و ئەوە وەبیردێننەوە کە لە گۆڕەپانەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم شان بە شانی برایانی عێراقی خۆیان ڕاوەستان.
سەرۆکی کۆنفرانسی نیشتمانی کوردانی فەیلی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بە سەرکەوتنی دژ بە داعش دەبێت دەسکەوتە سیاسییەکانی بە جێبەجێکردنی دادپەروەری لە بەرامبەر قوربانیانی تیرۆر، پاڵپشتی لەوان، دادگاییکردنی تیرۆریستان و ئەوانەی لە ئاستی ناوچەکە و جیهان پاڵپشتییان لە گرووپی تیرۆریستی داعش کرد، پارێزراو بێت، تا تاوانباران لە دەستی دادپەروەری و یاسا ڕزگاریان نەبێت و چاوی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ڕووناک بکرێتەوە./.