بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 15 ی حوزەیران لە چاوپێکەوتنی سەردار بەردی محەممەدۆف سەرۆک کۆماری تورکمانستان و شاندێکی یاوەری، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵات ناو برد و وتیان: سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەمەش سیاسەتێکی تەواو درووستە.
بەڕێزیان جەختیان لەوە کردەوە کە تێپەڕاندنی کێشە و بەربەستەکان پێویستی بە ئیرادەی جیدی هەر دوو وڵات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هەیە، وتی: ئەڵبەت پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و تورکمانستان لە ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی نەیاری هەیە بەڵام دەبێت بە سەر کێشە و بەربەستەکاندا زاڵ بین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە دەبێت کۆمیسیۆنی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە جیدی چالاک بێت و بە بەدواداچوونی بەردەوام، ڕێکەوتنەکان بگەنە ئەنجام./.